ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، به موشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر باره‌گانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له دۆڵی ئالانه‌ی سنوری قه‌زای خه‌لیفان له پارێزگای هه‌ولێر.
ئاوێنه: ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لە بەردەوامیی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کۆمەڵە، ئەمشەو لە کاتژمێر 10:40 خوله‌ك، بە دو موشەک هێرشکرایە سەر باره‌گاكانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دوڵی ئاڵانە.
وه‌ك ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی ئاماژه‌ی پێداوه، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، هەتا ئێستا، بە زیاتر لە 81 موشەک و درۆن، بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی کردونەتە ئامانج.