ئاسایش: دو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ سلێمانی ده‌ستگیركران كه‌ خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین
  2026-05-31       173       

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستگیركردنی دو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر راگه‌یاند كه‌ هه‌ردوكیان خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین و ده‌شڵێت، هاوكات ده‌ستیش به‌سه‌ر زیاتر له‌ 35 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیراوه‌.

ئاوێنه‌: ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هێزه‌كانیان له‌ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سه‌ربه‌ ئاسایشی گشتی سلێمانی، له‌دوای بەدواداچون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد، لەچالاکییەكدا توانیان دەستبەسەر بڕی 35 كیلۆو 38 گرام مادده‌ی ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵی شلدا بگرن و 2 بازرگانی ماددەی هۆشبەریش کە خاوەن ڕەگەزنامەی بیانین لەسنوری سلێمانی دەستگیربکەن.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 25 لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکەیان بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×