تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی سی پی تی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا ئێران و گروپه چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانی 751 هێرشیان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه‌و له ئاكامدا 22 كه‌س كوژراون و 112 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
ئاوێنه: تیمی کوردستانی عێراقی رێكخراوی سی پی تی ئه‌مریكی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راپۆرتێكدا ئاكامی هێرشه‌كانی ئێران و گروپه چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا له 28ی شوبات تا 28ی ئایار بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا، 751 هێرش كراونه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه بۆنه‌ته هۆی كوژرانی 22 كه‌س و برینداربونی 112 كه‌سی دیكه.
له‌و هێرشانه به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی سی پی تی، 60.3%یان له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌اكن و 39.7%یان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراون.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، سەرباری ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە 8ی نیسان، هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان نەوەستان. تیمی کوردستانی عێراقی CPT، لەماوەی ئاگربەستدا، 104 هێرشی بۆ سەر هەرێمی کوردستان تۆمارکردون. لە ماوەی ئاگربەستدا، 82.7%ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كامپه‌كانیان بون و 89%یان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراون.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه، سەرجەمی قوربانییانی ماوەی ئاگربەست کە 5 کوژراو و 17 بریندارن، ئەندامی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی سی پی تی داوای له حكومه‌تی عێراق كردوه، سەروەری خاکه‌كه‌ی بپارێزێت و پرساندن و لێپێچینەوە لە کۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپە هاوپەیوەندەکانی ئێران لە عێراقدا بكات.
هه‌روه‌ها داواشی له حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق كردوه، قه‌ره‌بوی خێرای ئەو هاوڵاتیانە بكه‌نه‌وه كه زیانیان بەرکەوتوە.
لێره كلیك بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی راپۆرته‌كه