بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت له‌م رۆژانه‌دا له په‌یامێكدا به‌رنامه‌ی یه‌كێتی بۆ چوار ساڵی داهاتو و ئه‌و كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه ده‌وترێت به‌ڕێوه‌یه ده‌خاته‌ڕو. ده‌شڵێت، ئێمه به ژماره مامه‌ڵه ده‌كه‌ین، 39 كورسی به 39 كورسین و داوای نیوه‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ین.
ئاوێنه: بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له دیدارێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌یه‌وه له باره‌گای یه‌كێتی له سلێمانی، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو وتی"ئەمڕۆ هەمو لایەنەکان گوێ لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەگرن...ئەمریکا، ئەوروپا، چین، ڕوسیا، دراوسێکانمان وەکو ئێران، وڵاتە عەرەبییەکان، گوێیان لە دەنگی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و یەکێتی کێشەکانیان چارەسەر دەکات."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "نامەوێت زۆر بڵێم و بەنیازم لەم ڕۆژانەدا پەیامێک بڵاوبکەمەوە و بەرنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ چوار ساڵی داهاتو و ئەو کابینەیەی کە دەڵێن بەڕێوەیە بخەمەڕو."
سه‌رۆكی یه‌كێتی وتی"ئێمە توانیومانە بەغداد ئارام بکەینەوە، توانیومانە بەو هاوپەیمانێتییە جوانەی لەگەڵ نەوەی نوێ هەمانە، سلێمانی ئارام بکەینەوە، بەڵام ئەمە بەس نییە و پاش ئەمە پڕۆژەیەکمان هەیە لەپێناو دەست درێژکردن بۆ جۆرێک لە لێکتێگەیشتن لەگەڵ هەمو حیزبەکانی کوردستان. ئێمە پێویستە سەنگەرێکی نەتەوەیی دروست بکەین، بۆ ئەوەی حیزبەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان کۆببنەوە و سیاسەتمان لە یەکتر نزیک بکەینەوە، ئەو کاتە کوردستان دەبێتە ئەو خەوەی کە ئێمە پێوەی دەیبینین. 50 ملیۆن کورد هەیە، کەچی ئەمە حاڵمانە کە هەیە."
وتیشی"ئێمە پێویستە هەمو لایەنەکان کۆبکەینەوە کە بوین بە نوێنەری 50 ملیۆن کورد، هێز نییە لە جیهان بە ئێمە بڵێت نا. کە بە یەک بانگەواز 50 ملیۆن کەست هێنایە سەر شەقام لە ئەوروپا، وڵاتە گەورەکان ناتوان بەگوێرەی پێویست ئاگایان لە کورد و کوردستان نەبێت."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"ئەوەی پێشتر ڕویداوە، بەراورد بەوەی کە دەیبینن هیچ نییە. چەندێک بۆ پێشەوە ڕۆیشتون، هیچ نییە بەراورد بەوەی بۆ پێشەوە دەڕۆین. یەکەمین هەنگاویش ئەوەیە پشت بە خودای گەورە، لەم ڕۆژانەدا لەگەڵ هەڤاڵەکانی نەوەی نوێ هاوپەیمانێتییەکی ستراتیجیی واژۆ دەکەین، دەست بۆ لایەنەکانی دیکەش درێژ دەکەین، بۆ ئەوەی بەڕاستی ژیانی هاونیشتمانی کورد لە کوردستان بگۆڕین و دۆخی خوشک و براکانیشمان لە عێراق باش بکەین، چونکە ئێمە ڕۆح و گیرفانیشمان بەیەکەوە بەستراوە."
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه كه "ئێمە سەرکەوتو دەبین، ئێمە بۆ پێشەوە دەڕۆین. حکومەتیش داده‌مه‌زرێت و ئێمەش کە بە قسەی لایەنەکانی دیکەمان کرد، ئامادەین بە ژمارە مامه‌ڵه بکەین، 39 بە 39ـین و داوای نیوەی حکومەت دەکەین."