وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، دوێنێ یه‌كشه‌ممه، سه‌ربازێكیان له باكوری عێراق گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، به داخێكی قوڵه‌وه، ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌ینه‌وه كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه 31ی ئایاری 2026، كارمه‌ندێكی سه‌ربازیی سوپای به‌ریتانیا، له روداوێكی مه‌شق و راهێناندا له باكوری عێراق گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، خێزانی ئەو کارمەندە سەربازییە ئاگادارکراونەتەوەو داوای مۆڵەت و ماوەیەک كراوه پێش ئەوەی زانیاری و وردەکاری زیاتر بڵاوبکرێتەوە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، لەم کاتە خەمناکەدا، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خێزان و هاوڕێیانی دەکەین و هاوسۆزیانین.