هاوپهیمانی هێزه سیاسییهكانی كوردستانی ئێران رایگهیدهگهیهنێت، ئێران دهستی به شهپۆلێكی نوێی لهسێدارهدانی بهندكراوه سیاسییهكان كردوه بهتایبهت له رۆژههڵاتی كوردستان و پێویسته كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی ههڵوێستی كرداری لهدژی ئهم تاوانانهی كۆماری ئیسلامی ههبێت.
ئاوێنه: هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، ئهمڕۆ دوشهممه، له راگهیهندراوێكدا وتی، دەزگای سەرکوتی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆ پەردەپۆشکردنی شکستە سیاسی، سهربازی و ئەمنییەکانی، شەپۆلێکی نوێی لهسێدارهدانی بەندکراوە سیاسییەکانی لە ئێران، بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەڕێ خستوە.
ئهوهشی خستۆتهڕو"ئەو ئیعدام و کوشتنە سیاسییانە کوشتاری بەکۆمەڵ و ڕێکخراون و بۆ هەموان ئاشکراشە کە کۆماری ئیسلامی ئێعدامەکان بۆ تۆقاندنی زیاتری کۆمەڵگەو وەک قەڵغانێکیش بۆ مانەوەی پتری خۆیان لە دەسەڵاتدا بەکاردێنن."
هاوپهیمانییهكه وتوشیهتی"سەرکوت و ئێعدامەکان لە نێوخۆ و بەردەوامیی موشەکبارانی حیزبە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا پەرەدەستێنن کە ڕێژیم لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و لە شەڕو ململانێی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلدا توشی شکستی ستراتیژی و کەلێنی ئهمنی قوڵ بۆتەوە، بۆیە بە پیشەی پێشوی پەنای بۆ قەیرانخوڵقێنی لە دەرەوەی وڵات و قەڵتوبڕو زەبروزەنگی زیاتر لە نێوخۆی وڵاتدا بردوە."
جهختیشی كردۆتهوه كه "ڕێژیم شەڕی خۆی لەگەڵ ئازادیخوازان، مافویستانی و دژبەرانی نێوخۆیی نەک نەوەستاندوە؛ بەڵکو هەمو دەرفەتەکان بەتایبەت ئەو ئاگربەستەش بۆ پاکتاوی فیزیکیی نەیارانی بەکاردێنێ."
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران پێی وایە هەڵخستنی پەتی سێدارە بۆ ئەو کەسانەی بە تۆمەتی بێ بنەمای "سیخوڕی" بۆ بیانییەکان یان "شەڕی چەکداری" دژی ڕێژیم گیراون، لە ڕاستیدا چەکی تۆڵەسەندنەوەیە لەخەڵكی خەباتکار و مافخواز.
جهختیشی كردۆتهوه "کۆمەڵگەی جیهانی نابێ و ناشکرێ ئیعدامی سەدان بەندکراو لە ساڵێکدا لە ئێران تەنیا وەک "پێشێلکاریی مافی مرۆڤ" سەیر بكات، بەڵكو پێویستە ئەم کردەوانە بە "تاوانی جەنگ" و "تاوان دژی مرۆڤایەتی" بناسێ و هەڵوێست و بڕیاری بەکردەوەی لەدژی ئەم جینایەتانەی ڕێژیم هەبێت."
ههروهها راشیگهیاندوه، هەر دانوستانێک و هەر جۆرە ئاگربەستێک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، ڕێگە لە وەستاندنی زەبروزەنگی نێوخۆیی لە ئێران و ئیعدام و پێشێلکردنی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ بەهۆی ئەم ڕێژیمەوە نەگرێت؛ هەم دەبێتە پاڵنەری کۆماری ئیسلامی بۆ بەردەوامیی لە سیاسەتی کوشتن و قڕکردنی خەڵکی ئازادیخواز و هەم دەرفەت بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەو ڕێژیمە مرۆڤکوژ و سەرکوتکارە دەڕەخسێنێت.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران داواشی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، پهرلەمانی ئهوروپا و حکومەتە دێموکراسییهكان كردوه بۆ وەستاندنی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی تاوانهكانی، گوشاری زیاتر بخهنهسهرو پهیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئەم ڕێژیمە ڕابگرن.
دهقی راگهیهندراوهكه:
ڕاگەیەندراوی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لەبارەی شەپۆلی نوێی ئێعدامەکان لە کوردستان و ئێران
دەزگای سەرکوتی کۆماری ئیسلامی بۆ پەردەپۆشکردنی شکستە سیاسی، نیزامی و ئەمنییەتییەکانی شەپۆلێکی نوێی ئێعدامی بەندکراوە سیاسییەکانی لە ئێران، بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەڕێ خستوە.
تاوان و جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی کە لەم دواییانەدا بەشێوەی سەرسوڕهێنەر زیاتر بون و شەپۆلی نوێی سەرکوت و زەبروزەنگەکان دژی تێکۆشەرانی ئازادیخواز، بەتایبەت لە زیندانەکان، بابەتێكی ئاسایی نین و نابێت ڕێگە بدرێت ئاسایی بنوێنن. ئەو ئیعدام و کوشتنە سیاسییانە کوشتاری بەکۆمەڵ و ڕێکخراون و بۆ هەموان ئاشکراشە کە کۆماری ئیسلامی ئێعدامەکان بۆ تۆقاندنی زیاتری کۆمەڵگەو وەک قەڵغانێکیش بۆ مانەوەی پتری خۆیان لە دەسەڵاتدا بەکاردێنن.
سەرکوت و ئێعدامەکان لە نێوخۆ و بەردەوامیی موشەکبارانی حیزبە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا پەرەدەستێنن کە ڕێژیم لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و لە شەڕو ململانێی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلدا توشی شکستی ستراتیژی و کەلێنی ئەمنییەتیی قوڵ بۆتەوە، بۆیە بە پیشەی پێشوی پەنای بۆ قەیرانخوڵقێنی لە دەرەوەی وڵات و قەڵتوبڕو زەبروزەنگی زیاتر لە نێوخۆی وڵاتدا بردوە.
هاوکات بەردەوامیی تاوان و جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئەویش لە کاتی ئاگربەستی کاتیی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیلدا بەڵگەی حاشاهەڵنەگرە کە ڕێژیم شەڕی خۆی لەگەڵ ئازادیخوازان، مافویستانی و دژبەرانی نێوخۆیی نەک نەوەستاندوە؛ بەڵکو هەمو دەرفەتەکان بەتایبەت ئەو ئاگربەستەش بۆ پاکتاوی فیزیکیی نەیارانی بەکاردێنێ.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران پێی وایە هەڵخستنی پەتی سێدارە بۆ ئەو کەسانەی بە تۆمەتی بێ بنەمای "سیخوڕی" بۆ بیانییەکان یان "شەڕی چەکداری" دژی ڕێژیم گیراون، لە ڕاستیدا چەکی تۆڵەسەندنەوەیە لەخەڵكی خەباتکار و مافخواز. ئەم ڕێژیمە مرۆڤکوژە لە هەمو ماوەی تەمەنی خۆیدا هەوڵی داوە بە ئیعدامی تێکۆشەرانی سیاسیی تێچوی خەبات و خۆڕاگری دژی دەسەڵاتە نهگریسەکەی بباتە سەرێ و مافخوازیی نەتەوەکانی ئێران و بزوتنەوە سیاسی و مەدەنییەکان بەچۆکدا بێنیت.
بۆیە کۆمەڵگەی جیهانی نابێ و ناشکرێ ئیعدامی سەدان بەندکراو لە ساڵێکدا لە ئێران تەنیا وەک "پێشێلکاریی مافی مرۆڤ" سەیر بكات، بەڵكو پێویستە ئەم کردەوانە بە "تاوانی جەنگ" و "تاوان دژی مرۆڤایەتی" بناسێ و هەڵوێست و بڕیاری بەکردەوەی لەدژی ئەم جینایەتانەی ڕێژیم هەبێت.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران هاوکات ڕادەگەیەنێ کە هەر دیپلۆماسییەک، هەر دانوستانێک و هەر جۆرە ئاگربەستێک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، ڕێگە لە وەستاندنی زەبروزەنگی نێوخۆیی لە ئێران و ئێعدام و پێشێلکردنی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ بەهۆی ئەم ڕێژیمەوە نەگرێت؛ هەم دەبێتە پاڵنەری کۆماری ئیسلامی بۆ بەردەوامیی لە سیاسەتی کوشتن و قڕکردنی خەڵکی ئازادیخواز و هەم دەرفەت بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەو ڕێژیمە مرۆڤکوژ و سەرکوتکارە دەڕەخسێنێت.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، پهرلەمانی ئهوروپا و حکومەتە دێموکراتیکەکانیش دەکا بۆ وەستاندنی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی تاوان و جینایەتەکانی گوشاری پتر بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی و پهیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئەم ڕێژیمە ڕابگرن. هەروەها پێویستە پرسی سەرکوتی نێوخۆیی لە ئێران و ئێعدامەکان ببێتە باسێکی بنەڕەتی لە شوڕای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتوەکان و بڕیاری توند لەدژی ڕێژیم بدرێت. بێگومان بێتو تێچوی ئیعدامەکان و زەبروزەنگی نێوخۆیی لەسەر کۆماری ئیسلامی -چ سیاسی و چ ئابوری- زیاد نەکرێت، ڕەفتار و سیاسەتی ڕێژیم لە نێوخۆی وڵات گۆڕانی بەسەردا نایەت.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران هەروەها داوا لە نەتەوەکانی ئێران و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی دەکا بە یەکڕیزی و هاوخەباتیی بەکردەوەیان پاشەکشە بە سیاسەتەکانی ڕێژیم بکەن. دڵنیاین خەڵکی کوردستانیش بە ڕێکخستنی پتری ڕیزەکانیان و خەبات و خۆڕاگریی خۆیان وەک هەمیشە بەرسیڤی سیاسەتەکانی ڕێژیم دەدەنەوە.
سەرکەوتوبێ خەباتی ڕەوای نەتەوەکانی ئێران بۆ ئازادی و دادپەروەری.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران
١/٦/٢٠٢٦ (١١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی)