جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌كاری هه‌یه بۆ كۆبونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی. ده‌شڵێت، هیوادارم مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی راسته‌وخۆ خۆی سه‌رپه‌رستی كۆبونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دو حزبه بكات، چونكه "كه‌مێك قورسه"، هه‌ردو مه‌كته‌بی سیاسی بتوانن بگه‌نه ئه‌نجام.
ئاوێنه: جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به میدیای پارتی رایگه‌یاند، ئێستا له هه‌ردولاوه ئاماده‌كاری هه‌یه، بۆ كۆبونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی.
وتیشی، "جگه له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی كاك مه‌سعود، كاك بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیش به هه‌مان نه‌فه‌س و به‌هه‌مان شێوه قسه ده‌كات و یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی داوای كۆبونه‌وه ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه تا هه‌نگاوی جدی بنرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین كات كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم پێكبهێنرێت."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد "هیوادارم ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌میش نه‌بێت، ئه‌وا كۆبونه‌وه‌ی دوه‌م مه‌سعود بارزانی خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی بكات، چونكه من پێموایه ئه‌گه‌ر جه‌نابی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌شتی كۆبونه‌وه‌كان نه‌كات و له‌نزیكه‌وه بڕیار نه‌دات له‌سه‌ر چاره‌نوسی كێشه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نه‌كات، پێموایه هه‌ردو مه‌كته‌بی سیاسی ره‌نگه كه‌مێك قورس بێت بگه‌نه ئه‌نجام. له‌به‌رئه‌وه هیوادارم ئه‌گه‌ر دانیشتنی یه‌كه‌میش له‌لای جه‌نابی نه‌بێت، دانیشتنه‌كانی دواتر هه‌موی به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی بێت و بتوانرێت ئیتر كۆتایی به‌و قه‌یرانه بهێنرێت كه ئه‌مڕۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه."
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وتیشی"مه‌سعود بارزانی زۆر جار ده‌ستپێشخه‌ری كردوه به‌ڵام هه‌ر كات خۆی سه‌رپه‌رشتی نه‌كردبێت و درابێته ده‌ست خواره‌وه‌ی خۆی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان شكستیان هێناوه. بۆیه مه‌سعود بارزانی ده‌توانێت له دانیشتنه‌كاندا له ئه‌نجامی گفتوگۆی نێوان هه‌ردو لا ئه‌و وه‌كو دادوه‌رێك بێت و بڕیار بدات، پێموایه ئه‌گه‌ر ئه‌ویش بڕیاریدا هیچ لایه‌ك له بڕیاره‌كانی ئه‌و ده‌رناچن كه بڕیارێكی عادیلانه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت."
له‌باره‌ی كاتی كۆبونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی وتی"تاوه‌كو ئێستا هیچ رۆژێك دیاری نه‌كراوه بۆ كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی به‌ڵام په‌یوه‌ندی و گفتوگۆ هه‌یه له‌سه‌ر كات و رۆژ و جێگای كۆبونه‌وه‌كه."