هیوای مه‌لا ئاده‌م، په‌رله‌مانتاری ره‌وتی هه‌ڵوێست له په‌رله‌مانی عێراق، مانگانه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كدا كه ناوی ناوه "پڕۆژه‌ی شكۆ"، موچه‌كه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌تدا دابه‌ش ده‌كات. ئه‌و ده‌ڵێت، موچه‌كه راسته به‌ناوی منه‌وه‌یه، به‌ڵام "سه‌ده‌قه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ره‌كانمه."
هیوای مه‌لا ئاده‌م، په‌رله‌مانتاری ره‌وتی هه‌ڵوێست، كه له رواندز ده‌ژی، مانگانه چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی موچه‌كه‌ی له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك بڵاوده‌كاته‌وه.
هیوای مه‌لا ئاده‌م، كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، به هه‌ژاری ژیاوه، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌یه‌وه وتویه‌تی"هەمیشە وتومە: مرۆڤ بە بیرەوەرییەکانییەوە دەژی، بۆ منیش ڕابردوم، ترس و دڵەڕاوکێ، برسێتی و بێماڵیی، هەڵلەرزین و ئارەقەڕشتن، برینەکانم، کۆنە کراس و بجگوڕی دڕا‌و بەشێکن لە من، وەک چۆن سپیبونی پرچ، چرچ و لۆچی و پەڵەی دەموچاو، ئەزمون و شێوەژیانی من دەگێڕنەوە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "شەرمم بەڕابردوم نییە و ناشهێڵم داهاتو و فەخفەخەی پەڕلەمانتاری و زەخرەفەی دنیا، لەو ڕۆژانە و لەو خەڵکانەم داببڕن کە وەک خۆم دەژین و بەهەمان ژیانی دژواری مندا تێدەپەڕن."
ئه‌و وتوشیه‌تی "بۆ من پەڕلەمانتاری جوابدانەوە و دەرفەتێکی خوداییە، پرسیارێکی وجودیی و ئەخلاقیشە؛ ئەم چوار ساڵە دەتەوێ چی نیشاندەی؟ چی بچێنی؟ داهاتو وەڵامی پڕاکتیزەیی ئەو پرسیارە دەداتەوە."
هیوا بۆ مانگی پێنج و وه‌كو جه‌ژنانه، 15 ملیۆن دیناری به‌سه‌ر كه‌مده‌رامه‌تاندا دابه‌ش كردوه‌و لیستی چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی موچه‌كه‌شی به‌سه‌ر كه‌مده‌رامه‌تاندا و ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی پاره‌كه‌یان گه‌یاندوه له فه‌یسبوكه‌كه‌ی خۆی بڵاوكردۆته‌وه.
وه‌ك خۆی باسی لێوه‌كردوه، ئه‌و 15 ملیۆن دیناره، بڕی حه‌وت ملیۆن دیناری له موچه‌ی مانگی پێنجه‌و هه‌شت ملیۆن دیناریشی له موچه‌ی مانگی داهاتوی په‌رله‌مانتارێتی خۆیه‌تی كه وه‌كو قه‌رز له هاوڕێیه‌كی وه‌ری گرتوه‌و له‌كاتی وه‌رگرتنی موچه‌ی ئه‌و مانگه‌دا بۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
هیوای مه‌لا ئاده‌م ئه‌و 15 ملیۆن دیناره‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه‌و به‌م شێوه‌یه به‌سه‌ر ده‌یان خانه‌واده‌ی كه‌مده‌رامه‌تدا دابه‌ش كردوه:
م.تێکۆشەر حوسێن ـ قەسرێ (٨ ماڵ ،٨٧٥،٠٠٠٠)
مامۆستا مەلا ئادەمی قەسرێ (٦ماڵ، ٦٠٠،٠٠٠)
مام فقێ احمد وەرتی (٢ ماڵی وەرتێ ٢٠٠،٠٠٠)
د.جمال ئیبراهیم ئۆمەراوەیی (قیستی خوێندنی قوتابیێك، ٣٠٠،٠٠٠)
د.رضوان خالدـ هەولێر (٣ قوتابی ٦٠٠،٠٠٠)
مامۆستا مەلا کەیفی باڵەکی (٢٤٠٠،٠٠٠) کرێی خانووی یەک ساڵی گەنجێک ـ سۆران.
ئیبراهیم مستەفا قەسرێ، (٢٠٠،٠٠٠) بۆ نەخۆشێك لە چۆمان.
د. فرحان چۆمان: (دو نەخۆش ٤٠٠،٠٠٠ ) چۆمان.
ك.سۆران ئێنەیی چۆمان (١ماڵ ١٠٠،٠٠٠) چۆمان.
لەگەڵ م.محمد عبداللە (٨ قوتابی زانکۆ ، ٨٠٠،٠٠٠) چۆمان.
لەگەڵ کاک نیاز احمد ( ٣ ماڵ چۆمان، ٣٠٠،٠٠٠) چۆمان.
م.هیوا احمد ( ٥ماڵ ،٥٠٠،٠٠٠) باڵەکایەتی.
مام ساڵح بورەیی قەسرێ (١ ماڵ، ١٠٠،٠٠٠ بۆ ڕانیە)
م.زیاد شێرکاوەیی ( ١ ماڵ ٢،٠٠٠،٠٠٠) گوندی شێرکاوە.
لەگەڵ د.جلال ( ٥ماڵ ، ٥٠٠،٠٠٠) ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
م.بارزان ( ٣ماڵ، ٦٠٠،٠٠٠) ڕواندز
م.هەڵمەت ئیبراهیم کانیەقوڕ ( ٢ ماڵ، ١٠٠،٠٠٠+ ٤٠٠،٠٠٠) ڕواندز
کامەران کانیەقوڕ ( ١ماڵ، ١٠٠،٠٠٠) گەرەوان.
م.عبداللە فتاح (بۆ ٦ مانگ سەرپەرشتی منداڵێکی بێسەرپەرشت، ١،٠٠٠،٠٠٠) سۆران.
د.ئامانج عبدالواحید، ڕواندز (٢ ماڵ، ٢٠٠،٠٠٠) ڕواندز.
بێخاڵ حەمەد (٣ماڵ) (٣٠٠،٠٠٠) ڕواندز
م.هونەر دەرگەڵە ( بۆ ماڵباتێك ٣٠٠،٠٠٠) دەرگەڵە.
د.هونەر ڕەژیکەریان (٣٠٠،٠٠٠) بۆ نەخۆشێك لە خانەقا.
م.ئاراس احمد قەسرێ. بۆ سێ خێزان (٣٠٠،٠٠٠) قەسرێ.
(٢٠٠،٠٠٠) بۆ ماڵباتێك (م.ف) لە سلێمانی
(٢٠٠،٠٠٠) بۆ قوتابیێکی کەمدەرامەت (م.هـ ـ) سلێمانی.
چۆمان (دوو منداڵی بێسەرپەرشت،١٠٠،٠٠٠)
پێنج ماڵی کاولۆکان و حامیەی ڕواندز(٥٠٠،٠٠٠)
صیدلیە ئەستێرە (د.نالی) بۆ ٤ماڵ ٤٠٠،٠٠٠)
صیدلیە شاسۆس سۆران ( ٢ماڵ ) ٢٠٠،٠٠٠