بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ لایه‌نێك ده‌ستپێشخه‌ری دروستكردنی هاوپه‌یمانی بۆ نه‌كردون و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانن.
ئاوێنه: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌شێك له كه‌ناڵه میدیاییه‌كانی پارتی "ماوەیەکە بە هۆ و بێ هۆ!، زانیاری هەڵە و ناڕاست لەسەر هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هاوپەیمانی بڵاودەکەنەوە."
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتوشیه‌تی"تائێستا هیچ لایەنێک دەستپێشخەری بۆ هاوپەیمانی بۆ نەکردوین. هەڵوێستی ئێمەش لەوبارەیەوە ڕونە، کە لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانین هاوشانی هەمو لایەنە سیاسییەکانی هەرێم."