عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ی كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن، فه‌رمانی دا كه له سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌وه، ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌ست به‌كاره‌كانیان له هه‌رێم بكه‌نه‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان و نوێنەری چەندین کۆمپانیای نەوتی بیانی کە لە هەرێم کاردەکەن كۆبوه‌وه، بە ئامادەبونی وەزیری دەرەوە و وەزیری نەوت و سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سەرۆک وەزیران گوێی لە ڕونکردنەوەی ورد گرت لەسەر دۆخی کارکردنی کۆمپانیا نەوتییەکان لەچوارچێوەی ڕوداوەکانی ئەم دواییەدا کە لە ئەنجامی شەڕی ناوچەکەوە دروستبون، له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕوی دیدێکی گشتگیر سەبارەت بەوەی ئەو کۆمپانیایانە لە نزیکترین کاتدا دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.
زه‌یدی فەرمانی کرد هەمو پێداویستییەکان دابین بکرێن بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی کارکردنی ئەو کۆمپانیا نەوتیانەی کە لە هەرێم کاردەکەن و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو زیانانەی کە بە عێراق گەیشتون بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی گەروی هورمزەوە، گه‌وره بون، ئەمەش پێویستی بە دو هێنده‌كردنی هەوڵه‌كان هەیە بۆ قەرەبوکردنەوەیان لەڕێگەی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕێگری لە زیادبونی بەرهەمهێنان دەکەن.
هەروەها سەرۆک وه‌زیرانی عێراق فەرمانی کرد کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە سبەی پێنجشه‌ممه‌وه دەست بە کارەکانیان بکەنەوە و جەختی لە گرنگی کارکردنی هاوبەش و دابینکردنی کەشێکی گونجاو و پێداویستییە سەرەکییەکان کردەوە.