به‌بڕیاری عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌نگین رێكانی، له پشكی پارتی كرایه سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق.
ئاوێنه: به‌پێی نوسراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاردراوه به ده‌ستنیشانكردنی به‌نگین رێكانی وه‌كو سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق.
وه‌كو له نوسراوه‌كه‌دا هاتوه، ئه‌و فه‌رمانه له رۆژی ده‌رچونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌نگین رێكانی، پێشتر له كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانیدا، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن بو له پشكی پارتی.
