دوای ئهوهی دهستهی راگهیاندن و گهیاندنی عێراق، گرێبهستی لهگهڵ كۆمپانیای كۆڕهك تیلیكۆم ههڵوهشاندهوه. كۆمپانیا رهخنه له دهستهكه دهگرێت و تۆمهتباری دهكات بهوه كه "بێلایەن نین" و بە ئەنقەست رێگری لە کارەکانیان دەکەن.
ئاوێنه: کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ئهمڕۆ چوارشهممه، له راگهیهندراوێكدا وتی، لە ساڵی 2007ـەوە و لە سەرەتای وەرگرتنی مۆڵەتەکەیان، رووبەڕوی "ستەم و زۆرداری" بونەتەوە و لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەشکراون، سەرەڕای ئەوەی بە هەمو مەرجەکانی حکومەت و لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق رازی بون.
بەگوێرەی راگەیهندراوەکە، یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی نێوان کۆڕەک و دەستەی راگەیاندن، پەیوەندی بە "ئەستۆپاکی باج"ـەوە هەیە. کۆڕەک لهوبارهیهوه وتویهتی"دەستەکە رێگری خستوەتە بەردەم جێبەجێکردنی گرێبەستی پێکهاتن (التسویة)، ئەویش بەهۆی رەتکردنەوەی بەڵگەنامەی ئەستۆپاکی باجی هەرێمی کوردستان، کە شوێنی سەرەکیی دامەزراندنی کۆمپانیاکەیە."
کۆڕەک تیلیکۆم ئاماژەی بهوهش كردوه، ئەوان هەمو رێکارە یاساییەکانیان گرتوەتەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، بەڵام دەستەی راگەیاندن و گەیاندن "بە ئەنقەست" نوسراوە فەرمییەکانی باڵاترین دەسەڵاتی جێبەجێکردنی حکومەتی پشتگوێ خستون و پەنای بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بردوە لە رێکەوتی 02-06-2026.
لە وەڵامی ئەو تۆمەتانەی کە دەڵێن کۆڕەک بۆ جێبەجێکردنی گرێبەستەکە جدی نییە، کۆمپانیاکە وتویهتی"ئەمە پێچەوانەی راستییەکانە، پەیوەندییەکانمان تاوەکو 31-05-2026 بەردەوام بووە. تەنانەت دوای جەژنی قوربان، وەفدێکی باڵای کۆمپانیا چوونەتە بەغدا بۆ بینینی سەرۆکی دەزگای جێبەجێکار، بەڵام ناوبراو لە کات و ژوانە دیاریکراوەکە خۆی دزیوەتەوە."
کۆڕەک تیلیکۆم هۆشداری داوه کە ئەم جۆرە بڕیارانە دەبێتە هۆی لەناوبردنی سەرچاوەکانی داهاتی گەنجینەی گشتی و زیان گەیاندن بە "ملیۆنەها بەشداربو" و کەرتی گەیاندن بە گشتی.
لە کۆتاییدا کۆمپانیای کۆڕەک دڵنیایی داوهته بەشداربوانی کە "لە پێناو پاراستنی مافەکانیان، پەنا بۆ هەمو رێکارە یاساییەکان لە دادگا ناوخۆیی و دەستورییەکان دەبەن و ئەمە بە ئەمانەتێکی سەرشانی خۆیان دەزانن."
دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق رۆژی دوشەممە، 2ی حوزەیرانی 2026 لە راگهیهندراوێكدا هەڵوەشاندنەوەی گرێبهستی لهگهڵ کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم راگهیاند.
دەستەکە ئاماژهی بهوهدا كه بڕیارەکەیان بە پشتبەستن بە یاسا داوە لە کاتێکدا بۆیان دەرکەوتووە کە کۆمپانیاکە "پابەندی گرێبەستەکەی نەبوه."