مه‌سعود بارزانی: چه‌كی پێشمه‌رگه‌ پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە
  2026-06-03       315       

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ندێك لایه‌ن باس له‌ چه‌كی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن و لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و بۆچونی ناڕاست ده‌خه‌نه‌ڕو. ده‌شڵێت، چەكی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە. چەكی پێشمەرگە مێژو و فیداكاری و كەرامەت و بیروباوەڕیەتی.

ئاوێنه‌: مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، له‌ په‌یامێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاند"ماوەیەكە بەهۆی ئەو بارودۆخە سیاسییە تایبەتەی هاتۆتە ئاراوە، هەندێ لایەن باس لە چەكی پێشمەرگە دەكەن و لەوبارەیەوە لێكدانەوەی هەڵەو بۆچونی ناڕاست دەخەنەڕو. لێرەدا پێویستە هەمو لایەك ئەوەیان لەبیر بێت كە پێشمەرگە لەدایكبوی خوێن و ڕەنج و فرمێسكی گەلی كوردستانە."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "چەكی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانەو ئامرازی شەڕکردن نییە. چەكی پێشمەرگە مێژو و فیداكاری و كەرامەت و بیروباوەڕیەتی. چەكی پێشمەرگە ئەو سۆزو پابەندبونەیە كە هەمیشە بۆ گەل و خاك و نیشتیمانەكەی هەیەتی."

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی:

ماوەیەكە بەهۆی ئەو بارودۆخە سیاسییە تایبەتەی هاتۆتە ئاراوە، هەندێ لایەن باس لە چەكی پێشمەرگە دەكەن و لەوبارەیەوە لێكدانەوەی هەڵەو بۆچونی ناڕاست دەخەنەڕو. لێرەدا پێویستە هەمو لایەك ئەوەیان لەبیر بێت كە پێشمەرگە لەدایكبوی خوێن و ڕەنج و فرمێسكی گەلی كوردستانه‌.

چەكی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە. چەكی پێشمەرگە مێژو و فیداكاری و كەرامەت و بیروباوەڕیەتی. چەكی پێشمەرگە ئەو سۆز و پابەندبونەیە كە هەمیشە بۆ گەل و خاك و نیشتیمانەكەی هەیەتی.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×