په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نیان له‌نێوان داتاكانی وه‌زاره‌تی دارایی و راوێژكاری دارایی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمدا، زیاتر له 835 ملیار دینار جیاوازی هه‌یه له داهاتی نانه‌وتی، بۆیه ئه‌م داتایانه "بۆ چەواشەکاری"ن "چونکە داتا و زانیاری ئەگەر ڕاست بو هەموان بە یەک ژمارە قسە دەکەن یان نزیکن لەیەکەوە."
ئاوێنه: كاوه عه‌لی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتو له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی داتاكانی داهاتی نانەوتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"تەنها لە نێوان داتاکانی خۆیان زیاتر لە 835 ملیار دینار جیاوازی هەیە!"
وتوشیه‌تی" داهاتی نانەوتی هەرێم چەندە! ئەوەی بە فەرمی دەچێتە وەزارەتی دارایی ساڵانە چەندە؟ بێگومان بەشی زۆری ناچێتە خەزێنەی حکومەتی ھەرێم و دەچێت بۆ کۆمپانیاکان و بەرپرسان و سەرانە وەرگرتن و قاچاخی ....هتد."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "لەبەرئەوەی ئەگەر سەیری داهاتی فەرمی بکەین ساڵانە لە ساڵی 2021ه‌وە باج و ڕسومات و بارگرانی سەر هاوڵاتیان زیادی کردوە، بەڵام داهات زۆر کەمبوەتەوە بەهۆی هەرەسپێهێنانی کەرتی گشتی بۆ کۆمپانیای حیزبی و قاچاخی و فێڵ و ناشەفافی...هتد."
به‌قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، "ناتوانین لەسەر کۆی داهاتی نانەوتی بە فەرمی و نافەرمی ژمارەیەک بڵێین بەڵام وەزارەتی دارایی خشتەی ساڵانەی داهاتی نانەوتی (فەرمی) بڵاوکردوەتەوە کە پێچەوانەی لێدوان و زانیاری پێشویانە! کە دیارە داتاکانیان هەڵەیە و ڕاست نییە و بۆ چەواشەکارییە! چونکە داتا‌و زانیاری ئەگەر ڕاست بو هەموان بە یەک ژمارە قسە دەکەن یان نزیکن لەیەکەوە!"
ئه‌و وتوشیه‌تی "یەک نمونە لە خشتەی وەزارەتی دارایی کە دەڵێت، ساڵی 2025 داهاتی نانەوتی بڕی 3.125 ترلیۆن دینار بوە واتە بە تێکڕا مانگانە 260 ملیار دینار بوە! بەڵام بەپێی وتەو زانیارییەکانی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی پێش‌و کاک ڕێباز حه‌ملان بۆ ساڵی 2025، مانگانە داهاتی نانەوتی 320 بۆ 340 ملیار دینارە."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، "ئەگەر 330 ملیاریش ئەژمار بکەین لە ساڵی 2025 دەکاتە 3.96 ترلیۆن دینار. کەواتە لە ساڵی 2025 تەنها جیاوازی لەنێوان داتاکانی وەزارەتی دارایی و ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکی حکومەت زیاد لە 835 ملیار دینارە!"
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "کامیان زانیارییەکانیان ڕاستە !ئایا ئەو زانیارییانەی دەچێتە وەزارەتی دارایی جیاوازە لەوەی دەچێت بۆ سەرۆکی حکومەت! یان هاوشێوەی هەندێک لە پڕۆژەکانە لە بەردی بناغەی پڕۆژەکە دەنوسرێت 30 ملیار و دواتر بوەتە 120 ملیار!"