"داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی زیاتر له‌ 3.677 ملیار دیناره‌"
  2026-06-05       101       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر له‌ 3.677 ملیار دیناره‌ كه‌ 95%ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 30ی 5 تا 5ی 6ی 2026، زیاتر لە 3 ملیارو 677 ملیۆن و 636 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 3 ملیارو 499 ملیۆن و 983 هەزار دیناری واتە 95%ی نەختینەیەو هەروەها 177 ملیۆن و 652 هەزار دیناری واتە 5%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفره‌.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×