دهستهی داكۆكیكردن له سروشت و موڵكی سلێمانی داوا له لایهنه پهیوهندیدارهكان دهكات داوا له لایهنه پهیوهندیدارهكان دهكات، 10 رێكاری ژینگهیی و تهندروستی و سهلامهتی بگرنه بهر بۆ رونهدانی كارهسات وئاگركهوتنهوه له ناوچه گهشتیارییهكان. دهشڵێت، لە ئێستا هیچ پاساوێک نابێت گەر ئاگر بکەوێتەوەو بڵێن بەسەرماندا تێپەڕی.
ئاوێنه: دهستی داکۆكيكردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی، ئهمڕۆ شهممه، لە بارەی پاراستنی سروشتی کوردستانەوە لەم وەرزی بەهارو هاوینەی ئەمساڵداو بۆ بەرگرتن لە کارەسات له راگهیهندراوێكدا وتویهتی، دەبێت ڕێکارە ژینگەیی و تەندروستی و سەلامەتيیەکان جێبەجێ بکرێن.
وتوشیهتی"لە ئێستا بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرما لە دوای زستانێکی تەڕ و پڕ باران، گیایەکی زۆر هەستاوە لە ناوچەکەدا، کە لە هەرکاتێکدا بێت ڕەنگە دوچاری ئاگرکەوتنەوە بێت، ئێمە لە ساڵانی ڕابردودا گۆمانێکی زۆرمان هەبوە لە سەرچاوەی ئاگرەکان، یان لەبەر هۆکاری پشتگوێخستن بو بێت یان بە ئەنقەست و لەپێناو خاپورکردنی بەرزاییەکاندا بو بێت."
دهستهكه داوای كردوه، لە پێناو ڕێکاری سەلامەتی و تەندروستی و ژینگەیی دەبێت ئەم هەنگاوە کراداریانە بگیرێنه بەر:
١— ئاگربڕ دروستبکرێت
٢- گیا بدورێتەوە لە ڕێگەی مەکینە و کەرەسەی پیشەسازی نەک دەرمانی گیاقڕکردن، چونکە زۆرینەی دەرمانە گیاقڕكهرهکان مەترسی تەندروستی هەیە بۆ ژینگەو بڵاوبونەوەو تەشەنەکردنی نەخۆشییە درێژخایانەکان و لەناوبردنی فرە زیندەیی لە سروشتی ناوچەکەدا.
٣- تیمی بەرگری شارستانی بە بەردەوامی بونی ھەبێت لە ناوچەکاندا.
٤- کەرەسەی تەواو ئامادە بێت
٥- تیمی خۆبەخش و راھێنراو ھەبن
٦- شوێنی دانیشتن و زۆنی ئاگرکردنەوە دیاری بکرێت و سنوردار بکرێن و رێکاری کردنەوەی ئاگر و کەرەسەکان بگیرێتەبەر کە لەم وەرزەدا، ئاگرکردنەوە لە کەرەسەی تایبەتدا بێت، دەفری تایبەت، مقەڵی و نێرگەلە قەدەغە بکرێت لە هاوڵاتیان و گەشتیارانی نەشارەزا لە ناوچەکە.
٧- هەڵمەتێکی سەرتاسەری بەرپا بکرێت بۆ پاکكردنەوەی بەرزاییەکانی گوێژە و ئەزمەڕ لە هەمو شەخەڵە نەخوازراوەکانی وەک پلاستیک و شوشەو مادە نامۆکان بە سروشت.
٨- مانەوەی شەوانە لەو شوێنانە دیاری بکرێت و تا چ کاتژمێرێک شەو خەڵک بۆی هەیە بمێنێتەوە
٩- بۆردی ئاگاداری پێویست دابنرێت و سزا دیاری بکرێت لە فڕێدانی پاشماوە و تێکدانی ژینگە و بڕینەوەی دار و لەناوبردنی سەوزایی و گیانلەبەران، بە بێ چاوپۆشی لە کۆماپانیا و دۆستایەتی، لەسەر بنەمای رێزگرتن بێت لە سروشت.
١٠- لەسەر بنەماکانی مافی مرۆڤ دەکرێت پۆلیسی دارستان بە هاوکاری دەزگاکانی ئاسایش و ژینگە و لیژنەی قایمەقامیەت، لە هەمو دروازەکانی شار و خاڵی پشکنینەکاندا ڕێنمایی بە زمانی جیاواز بڵاوبکرێتەوە سەبارەت بە پیس نەکردنی ژینگەو ئاگرکردنەوە و فڕێدانی شەخەڵ، گەر بکرێت بەڵێننامە پڕبکرێتەوە لەو گەشتیارانەی کە سەردانی شارەکان دەکەن تا پابەندبن بە ڕێنمایی تەندروستی و ژینگەی و هاتوچۆ و سەلامەتی.
دهستهی داكۆكیكردن له سروشت و موڵكی سلێمانی ئهوهشی خستۆتهڕو، لە ئێستا هیچ پاساوێک نابێت گەر ئاگر بکەوێتەوەو بڵێن بەسەرماندا تێپەڕی، کارەساتی گەورە دروست بن و بڵێن چاوەڕوان کراو نەبوە، یان شارەکان پڕ بن لە شەخەڵ بڵێن خەڵک هۆشیار نییە، چونکە بە درێژایی ساڵانی رابردو ئەزمون هەبوەو ئێمەش بەبەردەوامی ئاگادارمان کردونەتەوە و ڕێکارەکانمان پەخش کرددوە بۆ لایەنەکانی دەستەڵات و دەزگا بەرپرسەکان."
دهقی راگهیهندراوهكه:
ڕاگەیاندنێکی دەستەی داکۆكيكردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی لە بارەی پاراستنی سروشتی کوردستانەوە لەم وەرزی بەهارو هاوینەی ئەمساڵدا
بۆ بەرگرتن لە کارەسات دەبێت ڕێکارە ژینگەیی و تەندروستی و سەلامەتيیەکان جێبەجێ بکرێت
پێشێلکاریيەکان دژ بە زنجیرە بەرزاییەکانی گۆێژە و ئەزمڕ و سەرچنار و تێکڕای ناوچە گەشتیاریی و پارێزراوەکان هەر بەردەوامن و تێکدانی ژینەگەکەی هەر درێژەی هەیە لەلایەن کۆمپانیاو دەسەڵاتدارانی ئەم ناوچەیە، لە ڕێگەی بیناسازیی و بازرگانیکردن لە سەر سەرچاوە ژینگەییەکان و ناوچە سەوزاییەکان و ڕاڕهوە هەوایی و شێ و عەمباری ئاوی ژێر زەویی و سەرزەی و تێکدانی هاوسەنگی ژینەگەیی و فرە زیندەیی.
لە ئێستا بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرما لە دوای زستانێکی تەڕ و پڕ باران، گیایەکی زۆر هەستاوە لە ناوچەکەدا، کە لە هەرکاتێکدا بێت ڕەنگە دوچاری ئاگرکەوتنەوە بێت، ئێمە لە ساڵانی ڕابردودا گۆمانێکی زۆرمان هەبوە لە سەرچاوەی ئاگرەکان، یان لەبەر هۆکاری پشتگوێخستن بو بێت یان بە ئەنقەست و لەپێناو خاپورکردنی بەرزاییەکاندا بو بێت.
جا لە پێناو ڕێکاری سەلامەتی و تەندروستی و ژینگەیی دەبێت ئەم هەنگاوە کراداریانە بگیرێتە بەر:
١— ئاگربڕ دروستبکرێت
٢- گیا بدورێتەوە لە ڕێگەی مەکینە و کەرەسەی پیشەسازی نەک دەرمانی گیاقڕکردن، چونکە زۆرینەی دەرمانە گیاقڕكهرهکان مەترسی تەندروستی هەیە بۆ ژینگەو بڵاوبونەوەو تەشەنەکردنی نەخۆشییە درێژخایانەکان و لەناوبردنی فرە زیندەیی لە سروشتی ناوچەکەدا.
٣- تیمی بەرگری شارستانی بە بەردەوامی بونی ھەبێت لە ناوچەکاندا.
٤- کەرەسەی تەواو ئامادە بێت
٥- تیمی خۆبەخش و راھێنراو ھەبن
٦- شوێنی دانیشتن و زۆنی ئاگرکردنەوە دیاری بکرێت و سنوردار بکرێن و رێکاری کردنەوەی ئاگر و کەرەسەکان بگیرێتەبەر کە لەم وەرزەدا، ئاگرکردنەوە لە کەرەسەی تایبەتدا بێت، دەفری تایبەت، مقەڵی و نێرگەلە قەدەغە بکرێت لە هاوڵاتیان و گەشتیارانی نەشارەزا لە ناوچەکە.
٧- هەڵمەتێکی سەرتاسەری بەرپا بکرێت بۆ پاکكردنەوەی بەرزاییەکانی گوێژە و ئەزمەڕ لە هەمو شەخەڵە نەخوازراوەکانی وەک پلاستیک و شوشەو مادە نامۆکان بە سروشت.
٨- مانەوەی شەوانە لەو شوێنانە دیاری بکرێت و تا چ کاتژمێرێک شەو خەڵک بۆی هەیە بمێنێتەوە
٩- بۆردی ئاگاداری پێویست دابنرێت و سزا دیاری بکرێت لە فڕێدانی پاشماوە و تێکدانی ژینگە و بڕینەوەی دار و لەناوبردنی سەوزایی و گیانلەبەران، بە بێ چاوپۆشی لە کۆماپانیا و دۆستایەتی، لەسەر بنەمای رێزگرتن بێت لە سروشت.
١٠- لەسەر بنەماکانی مافی مرۆڤ دەکرێت پۆلیسی دارستان بە هاوکاری دەزگاکانی ئاسایش و ژینگە و لیژنەی قایمەقامیەت، لە هەمو دروازەکانی شار و خاڵی پشکنینەکاندا ڕێنمایی بە زمانی جیاواز بڵاوبکرێتەوە سەبارەت بە پیس نەکردنی ژینگەو ئاگرکردنەوە و فڕێدانی شەخەڵ، گەر بکرێت بەڵێننامە پڕبکرێتەوە لەو گەشتیارانەی کە سەردانی شارەکان دەکەن تا پابەندبن بە ڕێنمایی تەندروستی و ژینگەی و هاتوچۆ و سەلامەتی.
لە ئێستا هیچ پاساوێک نابێت گەر ئاگر بکەوێتەوەو بڵێن بەسەرماندا تێپەڕی، کارەساتی گەورە دروست بن و بڵێن چاوەڕوان کراو نەبوە، یان شارەکان پڕ بن لە شەخەڵ بڵێن خەڵک هۆشیار نییە، چونکە بە درێژایی ساڵانی رابردو ئەزمون هەبوەو ئێمەش بەبەردەوامی ئاگادارمان کردونەتەوە و ڕێکارەکانمان پەخش کرددوە بۆ لایەنەکانی دەستەڵات و دەزگا بەرپرسەکان.
هەمو ئەم هەنگاوە کردارییانە بەشێکی بنەرەتی و سەرەتایین لە ئاسایشی نیشتمانی گەر بە تەنگ هەرێمی کوردستانەوە دێن.
دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی
٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦