دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر، كه‌سێك هێرش ده‌كاته سه‌ر هاوڵاتییه‌كی به‌ته‌مه‌ن، پۆلیس ده‌ڵێت، تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراو له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه كه "نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌یه."
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەوە، کە تێیدا دەرکەوتوە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر، کەسێک ڕێگری لە هاوڵاتییەکی بەتەمەن دەکات لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە و هێرشی دەکاتە سەر، ئەم دیمەنە ناڕەزایەتی و دەنگدانەوەیەکی زۆری لەناو هاوڵاتیاندا لێکەوتەوە.
پۆلیس وتوشیه‌تی، لەرێگای تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی (فریاکەوتن)، توانرا تۆمەتبار (أ. ف. د.) دەستگیربکرێت و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتوە کە تۆمەتباره‌كه "نەخۆشی دەرونی هەیە."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تبار ڕێکخراوەو بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر و به‌پێی ماده‌ی 413 له یاسای سزادان راگیراوە.