به‌نزین له سلێمانی-ش گران بو، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك نرخه‌كه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
ئاوێنه: به‌همه‌ن شێخ قادر، وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، به‌نزین له سلێمانی گران بو و بۆ هه‌ر لیترێك له جۆری نۆرماڵ، موحه‌سه‌ن و سوپه‌ر 50 دیناری چوه‌ته سه‌ر.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی به‌همه‌ن شێخ قادر، له ئێستادا نرخی به‌نزین به‌مشێوه‌یه‌یه:
لیترێك به‌نزینی نۆرماڵ: 1000 دینار
لیترێك به‌نزینی موحه‌سه‌ن: 1200 دینار
لیترێك به‌نزینی سوپه‌ر: 1350 دینار