ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئاماری هێرشه درۆنییه‌كانی 24 سه‌عاتی رابردوی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی حه‌فتا له سلێمانی و كه‌مپی په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كۆیه كراونه‌ته ئامانج و هێرشه‌كان زیانی گیانیان به‌دواوه نه‌بوه.
ئاوێنه: دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری هێرشە درۆنییەکانی 24 سەعاتی ڕابردوی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سه‌عات 12 و 20 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی دوشه‌ممه، دو درۆن لەنزیک فەرماندەیی هێزەکانی 70 له سلێمانی کەوتونه‌ته خوارەوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، سه‌عات 2:20 بۆ 2:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، به دو درۆن هێرشكراوه‌ته سه‌ر كه‌مپێكی په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاری كۆیه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبوه.