دوای بڵاوبنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت له گه‌نجێك دراوه‌و ئه‌شكه‌نجه دراوه، پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، دو تۆمه‌تباریان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه ده‌ستگیركردون.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوه‌وە کە گەنجێک لێیدراوەو ئەشکەنجەدراوە، هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هانای کێشەکەوە چون.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە بەشی پۆلیسی بنەسڵاوە (بنکەی پۆلیسی دارەتو) توانییان لە ماوەیەکی پێوانەییدا هەردو تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و ڕادەستی یاسایان بکەن.