شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نێت، له رۆژانی داهاتوی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزده‌بنه‌وه كه له زۆر ناوچه به‌رزترین پله‌ی گه‌رما ده‌گاته سه‌رو 40 پله.
ئاوێنه: ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بواری كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لەئەنجامی نەمانی کاریگەری ئەو بارستە هەوا فێنکەی لەدەریای ناوەراستەوە هاتە سەر ناوچەکانمان لە سبەی سێشەممەوە، بەرزبونەوە لە پلەکانی گەرما دەستپێدەکاتەوە و لەرۆژانی دواتردا بەتایبەت رۆژی پێنجشەمكە 11/6/2026 پله‌كانی گه‌رما بەرزبونەوەی زیاتر بەخۆیانه‌وه ده‌بینن.
وتوشیه‌تی، کەشوهەوا بەگشتی لەماوەی ئاماژەپێکراودا جێگیر ئەبێت، ئاسمان بەزۆری ساماڵ ئەبێت لەگەڵ دروستبونی پەڵە هەوری کەم و خێرایی با لەسەرخۆ ئەبێت؛ 5-15کم/ک .
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و شاره‌زایه، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو لەسەنتەری پارێزگاکان لە رۆژی پێنجشەممەدا به‌مشێوه‌یه ده‌بێت: سلێمانی 39 پلە، هەولێر 42 پلە، دهۆک 40 پلە، هەڵەبجە 40 پلە، کەرکوک 43 پلە، گەرمیان 44 بۆ 45 پلە، راپەرین 40 پلە، سۆران 38 پلە.
ئاراس جه‌بار هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، لە رۆژی هەینی 12/6/2026ه‌وه بۆ رۆژانی سەرەتای هەفتەی ئایندە پێشبینی ئەکرێت دوبارە کاریگەری بارستە هەوایەک لەدەریای ناوەڕاستەوە ناوچەکانمان بگرێتەوەو پلەبه‌پلە پلەکانی گەرما رۆژانە نزمبونەوە بەخۆیانەوە ده‌بیننه‌وه‌و کاریگەری ئەو گەرمایە لەسەر ناوچەکانمان کەمدەبێتەوە.