ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، هه‌ركه‌سێك به به‌ڵگه‌وه هه‌واڵ له‌سه‌ر كاری نایاسایی و گه‌نده‌ڵی له دامه‌زراوه‌كان بدات، به پاره پاداشت ده‌كرێت.
ئاوێنە: د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی له هه‌رێمی كوردستان نوسراوێكی له‌ژێر ناوی "هاندانی هه‌واڵده‌ر" ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی کردووە و تیایدا هاتووە "له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی به‌رتیل و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، هه‌ر (فه‌رمانبه‌رێك یان هاوڵاتییه‌ك) زانیاری بدات به ده‌سته‌كه‌مان له‌سه‌ر بوونی هه‌ركارێكی نایاسایی یاخود بوونی گه‌نده‌ڵی له دامه‌زراوه‌كانیان به‌هه‌ر شێوازێك كه بۆیان ده‌كرێت ده‌سته‌كه‌مان ئاگادار بكه‌نه‌وه به مه‌رجێك زانیارییه‌كان به به‌ڵگه‌وه‌بن له‌سه‌ر هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك یان به‌رپرسێك له‌هه‌ر ئاستێكی پله‌ی وه‌زیفی دابێت، له‌لایه‌ن ده‌سته‌كه‌مانه‌وه پاداشت ده‌كرێت به‌بڕێك پاره".
ئەوەش هاتووە "ده‌سته‌كه‌مان زامنی پاراستنی ناو و ناونیشانی هه‌واڵده‌ر ده‌كات و مافی پارێزراو ده‌بێت".
د. ئحەمەد ئەنوەر دەشڵێت "ئەو کارەیە له‌پێناو پاراستنی سامانی گشتی و گه‌ڕاندنه‌وه‌یه‌تی بۆ گه‌نجینه‌ی هه‌رێم".
