سایلۆی سلێمانی چەند مەرجێکی بۆ وەرگرتنی گەنم راگەیاند
  2026-06-09       160       

سایلۆی سلێمانی بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران چەند مەرجێکی بڵاوکردەوە ئاماژە بەوەدەکات،  پێویستە پێش وەختە جوتیار خۆی تۆمار کردبێت و بۆ سەرەگرتن بە شێوەی ئەلکترۆنی دەبێت.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە سایلۆی سلێمانی لە شارەدێی  پیرەمەگروون، سەبارەت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٦، لە ڕاگەیەندراوێکدا چەند  مەرج و ڕێنماییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "بەهۆی نزیکبوونەوەی پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٦، بە پێویستمان زانی ئەم ڕێنمایانە بدەین بە جوتیاران:

١- ئەمساڵ سەرە گرتن بەشێوەی ئەلکترۆنی دەبێت، پێویستە پێش وەختە جوتیار خۆی تۆمار کردبێت، لەو لینکە کە لە داهاتوودا بڵاوی دەکەینەوە، هەروەها پێویستە جوتیار پابەند بێت بەو بەروارەی کە دیاری کراوە بۆی، بە پێچەوانەوە مافی دەفەوتێت.
٢- نابێت هیچ ئوتومبێلێکی بارهەڵگر پلێتی لە بۆدی ئوتومبێلەکانیان دابێت و بەرزیان کردبێتەوە، بە پێچەوانەوە گەنمەکانیان لێوەرناگیرێ.
٣- پێویستە سەرجەم ئەو ئوتومبیل و تراکترۆرانەی کە گەنم دەگوازنەوە بۆ سایلۆکان، پلێتی ژمارەیان پێوە بێت بە پێچەوانەوە ناکرێنە ژوورەوە .
٤- ئۆتومبێلەکان بە یەک ڕیز بووەستن و نەبنە هۆکاری درووستبوونی ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ.
٥-  پێویستە سەرجەم ئوتومبێلەکان خۆیان بارەکانیان هەڵڕێژن.

 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×