بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری سیتەکی ناوچەی شارباژێڕ، نزیکەی 600 دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی سووتان.
ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگرێک لە ناوچەی بزێنیان و کانی دڕکەی سنووری سیتەک کەوتەوە، دەست بەجێ مەفرەزەیەک لە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک) گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە.
ڕوونیشیکردەوە کە تیمەکە بە هاوکاری بەرگری شارستانی سیتەک و ژمارەیەک کرێکار و دانیشتووانی ناوچەکە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکریت.
ڕاشیگەیاند، بە هۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 600 دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی لە ناوچەکەدا سووتا و هۆکاری ئاگرەکەش نادیارە.