مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵی داوه به زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌رێگه‌ی هه‌رێمه‌وه، یارمەتی حکومەتی عێراق بدات. ده‌شڵێت، ئه‌و 120 ملیار دیناره‌ی كه دیاریكراوه هه‌رێم مانگانه بیداته به‌غدا بڕیارێكی شه‌خسی بوه‌و یاسایی نییه.
ئاوێنه: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی پارتی له‌باره‌ی داهاتی ناوخۆ وتی "چەندین شێواز هەیە بۆ زیادکردنی داهات، بەشێکیان هەناردەکردنی نەوتە، داهاتی عێراق بەگشتیی کەمیکردوە چونکە هەناردەکردنی نەوت کەمیکردوە بەهۆی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانەی لە ناوچەکەدا هەن."
وتیشی"ئێمه هه‌وڵمانداوه له هه‌رێمی كوردستان یارمەتی حکومەتی عێراق بده‌ین به زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی هەرێمەوە. بێگومان کۆمپانیاکان داوای گەرەنتیان لە حکومەتی فیدراڵ کردوە بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"هه‌روه‌ها یه‌كێك له بابه‌ته‌كانی دیكه بابه‌تی بازرگانیكردنه كه ده‌توانێت داهاته‌كان زیادبكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش رێگری لێكراوه به‌هۆی سەپاندنی بڕیارێک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا تایبه‌ت به سیستەمی ئەسیکۆدا، دواتر ئێمە هەوڵمانداوە بگەینە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی، هیوادارم ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه ببێت به رێككه‌وتن و ته‌واو ببێت، بۆ ئەوەی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان ئاسایی بكرێتەوە كه ئه‌وه‌ش ده‌توانێت داهاتی ناوخۆ زیاد بكات."
له‌باره‌ی موچه‌ش وتی"بابه‌تی موچه‌ی هه‌رێم به‌ستراوه‌ته‌وه به موچه‌ی هه‌مو خه‌ڵكی عێراق و ئومێده‌وارین جیانه‌كرێته‌وه و به‌هیچ جۆرێكیش تێكه‌ڵی بابه‌ته سیاسییه‌كان نه‌كرێت."
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی 120 ملیار دیناری ناوخۆی هه‌رێم كه مانگانه ده‌بێت بۆ به‌غدای بنێرێت، مه‌سرور بارزانی رایگەیاند "پێشتر دانانی 120 ملیار بە بڕیارێکی شەخسی بوە و هیچ بنەمایەکی زانستی نەبوە كه ده‌بێت 120 ملیار دینار له داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بدرێته حكومه‌تی فیدراڵی، ئەوەی یاساییە ئه‌وه‌یه كه نیوەی داهاتە فیدراڵییەکانی هه‌رێم راده‌ستی به‌غدا بكرێت، بەڵام له ماوه‌ی رابردو بەهۆی وەستانی هەناردەی نەوت و په‌لاماردانی كێڵگه‌كانی نه‌وت و کاریگەریی سیستەمی ئەسیکۆدا، داهاتەکان بە گشتی دابەزین، ئەمەش وایکرد هەرێم نەتوانێت ئەو بڕە پارەیە دابین بکات".
وتیشی، بۆیه پێشنیار ئه‌وه‌یه كه نیوه‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ته‌رازوی پێداچونه‌وه بدرێته حكومه‌تی فیدراڵ. ئێمه داوا ده‌كه‌ین به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، تا داهاتی ناوخۆش زیاد بێت به‌شداری هه‌رێمی كوردستان له دابینكردنی داهات بۆ حكومه‌تی فیدراڵ زیاتر ده‌بێت.
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌مڕۆ ئه‌و بابه‌ته له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسكراوه كه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش ئاماده‌ی بو، مه‌سرور بارزانی وتی"ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌م په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه هه‌م حكومه‌ت پێكبهێنرێت، ئه‌وه له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ش ده‌مێنێت كه تا چه‌ند ئاماده‌ن رێز له ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بگرن و په‌رله‌مان كارابكه‌نه‌وه‌و حكومه‌تیش پێكبهێنن، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باس نه‌كرا."