سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم دوانه‌خات به‌هۆی قسه‌وباسی سۆشیاڵ میدیاوه‌و به‌دواداچونی بۆ بكات. ده‌شڵێت، یه‌كێتی ده‌رگای گفتوگۆ بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كراوه‌یه.
ئاوێنه: سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، کاراکردنەوەی پەرلەمان لەم قۆناغەدا بایەخێکی تایبەتی هەیە، بەتایبەت بەهۆی ئەو ئاڵۆزی و جەنگانەی ناوچەکەی گرتوەتەوە.
وتیشی، گۆڕانکاری و پڕۆژەی نوێ لە ناوچەکە و باکوری کوردستان لە ئارادان، ئەمەش وا دەخوازێت هەرێمی کوردستان خاوەنی حکومەتێکی بەهێز بێت بۆ ئەوەی بتوانێت لۆبی و پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ دۆزی کورد بەدەستبهێنێت.
له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌ری مه‌سعود بارزانی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌عدی پیره وتی "کاک مەسعود كه لە هەمومان بە تەمەنتر و بە ته‌جروبەترە. ئەگەر دەستپێشخەرییه‌ك دەکا، ئەبێت گەیشتبێتە قەناعەت کە هەرێمی کوردستان هەڕەشەی لەسەره‌و لە قۆناغێکی هەستیاردایە. بۆیە من پێم وایە مەسەلەی دواخستنی ئەم پێشنیارانه‌ی کە کراون دوای نەخات لەبەرئه‌وه‌ی كه سۆشیاڵ میدیایه‌ك له‌وێ وا ده‌ڵێ و یان وا نا‌ڵێت."
سه‌عدی پیره هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه "به ئه‌رێنی" وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانیان داوه‌ته‌وه‌و وتی"بۆیە هەم دەستپێشخەرییه‌كەی مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین بەدواداچونی پێویستە لەلایەن خۆیەوە، هه‌م دەستپێشخەرییه‌كەی کاك مەسعود بە دواداچونی پێویستە. پێم وایە هەردوکیان ئێمە وا ته‌فسیری دەکەین كه له په‌رۆشییه‌وه ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌یان كردون و پێیان وایە هەرێمی کوردستان بە كاتێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و هەڕەشەی لەسەرە."