دژه‌تیرۆری كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به دو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه سه‌ر كۆگایه‌كی دانه‌وێڵه له قه‌زای قوشته‌په‌ی سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر، هێرشه‌كه زیانی ماددیی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه به‌ڵام زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوه.
ئاوێنه: دژه‌تیرۆری كوردستان، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی حوزەیرانی 2026، کاتژمێر:12:55، لە ڕێگەی دو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە (جۆری حه‌دید 110)، هێرشکرایە سەر کۆگایەکی دانەوێڵە لە قەزای قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر."
وتوشیه‌تی، هێرشه‌كه "جگە لە زیانی ماددیی زۆر کە بەر کۆگاکە کەوتوە، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە."
دژه‌تیرۆری كوردستان راشیگه‌یاندوه "بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییانە دەکەین کە شوێنی سڤیل دەکەنە ئامانج."