كه‌مال كه‌ركوكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، حزبه‌كه‌یان لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ سه‌ردانی لایه‌نه‌كان و ره‌نگه سه‌ردانی هه‌ندێك لایه‌نیشی كردبێت.
ئاوێنه: کەمال کەرکوکی، ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، وتی، هەرچەندە بونی ناکۆکی سیاسی شتێکی ئاساییە، بەڵام دەبێت "بەرژەوەندی نیشتمانی" لە سەروی هەمو شتێکەوە بێت.
وتیشی، وه‌كو پارتی ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌ك و هه‌مو كه‌سێك، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران چ وه‌كو فراكسیۆن چ به ته‌نیا گوێیان لێ بگرین و ڕای خۆمانیان پێ بڵێین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پارتی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه كه سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كات و ئومێده‌وارین به‌رهه‌می هه‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ره‌نگه لیژنه‌كه‌ی پارتی هه‌ندێك سه‌ردانیشی كردبێت بۆ لای لایه‌نه‌كان.