پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، باندێكی "مه‌ترسیدار"یان ده‌ستگیركردون كه زیاتر له 85 تاوانی جۆراوجۆرییان ئه‌نجامداوه.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هێزەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوان (نوسینگەی کەسنەزان)، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی ورد‌و به‌دواداچوچنی چڕ، باندێکی مەترسیداریان ده‌ستگیركردن کە زیاتر لە 85 تاوانی جۆراوجۆریان لە سنورەکەدا ئەنجامداوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزاکانی عێراقی ڕاگیراون تا ڕادەستی دادگا بکرێن و سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به جۆری تاوانه‌كان نه‌داوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی مادده یاساییه‌كه بێت، ئه‌و كه‌سانه بۆ تۆمه‌تی تاوانه‌كانی دزیكردن ده‌ستگیركراون.