"داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 28% كه‌می كردوه‌"
  2026-06-12       87       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر له‌ 3.5 ملیار دیناره‌ كه‌ له‌ چاو هه‌فته‌ی رابردو زیاتر له‌ 28% كه‌میكردوه.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 6ی 6 تا 12ی 6ی 2026، زیاتر له‌ 3 ملیار و 504 ملیۆن و 531 هەزار دیناره‌.

هەر بەپێی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 3 ملیارو 270 ملیۆن و 515 هەزار دیناری واتە 93%ی نەختینەیەو هەروەها 234 ملیۆن و 15 هەزار دیناری واتە 7%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو، زیاتر له‌ 1 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌ 28.4% كه‌می كردوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×