كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو دەڵێت، ئەمڕۆ ههینی پلەکانی گەرما چهند پلهیهك نزم دهبنهوه.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیكهی 2 تا 3 پلە نزمتر دەبن لهچاو تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممه ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیك دهبن له تۆماركراوهكانی ئهمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن:
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی