هاتوچۆی سۆران رایگه‌یاند، بارهه‌ڵگرێك له رێگای هامڵتۆن وه‌رگه‌ڕاوه‌و كه‌وتۆته نێو روبار، دو له سه‌رنشینه‌كانی رزگاركراون و یه‌كێكی دیكه‌یان گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سۆران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئۆتۆمبیلی جۆری ئەکترۆز بارهەڵگر ترێلە لە ڕێگای هامڵتۆن له نزیک گوندی رەزان كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا و وەرگەڕا و کەوتە ناو روبار.
وتیشی، لە ئەنجامی روداوەکە سێ سەرنشینی بارهه‌ڵگره‌كه بێ سەروشوێن بون و تیمه‌كان ده‌ستیان كرد به گەران بەدوایاندا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، خۆشبەختانە دو لە سەرنشینەکانی روداوەکە له روبار دەرهێنران و له ژیاندا ماون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، بەداخەوە یەکێک لە سەرنشینانی روداوەکە گیانی لەدەستداوە.