عه‌لی حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته هه‌مو لایه‌نه‌كان له هه‌رێم بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی دیالۆگ و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كان كارابكه‌نه‌وه.
ئاوێنه: عەلی حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی ـ هەڵەبجە ـ ڕاپەڕین، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕی ره‌سمی حزبه‌كه‌ی وتی، په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ لایه‌نه سیساییه‌كان، داوای بەلاوەنانی بەرژەوەندییە حزبی و کەسییەکان دەکات لەپێناو بەرژەوەندیی باڵای گەلەکەمان، بۆ ئەوەی هەرچی زوە پەرلەمان کارا بکرێتەوە و کابینەی دەیەمی حکومەت پێکبهێنرێت.
ئه‌و وتیشی، زۆر پێویستە لایەنە کوردستانییەکان خوێندنەوەی ورد و زانستی‌یان بۆ ئەم دۆخە هەبێت، چونکە هەر ڕێککەوتنێکی نوێی نێودەوڵەتی دوای ئەم ململانێیانە ئەنجام بدرێت و کورد تێیدا یەکڕیز و ئامادە نەبێت، ڕەنگە بە زیانی گەورە بۆ گەلەکەمان تەواو بێت.
عه‌لی حسێن جه‌ختیشی كرده‌وه، ئەرکێکی مێژوییە کە هەموان بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی دیالۆگ و دامەزراوە شەرعییەکان کارا بکەنەوە.