بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە پێدانی بەشەخۆراك بە هاوڵاتییان وەستابێت، بەڵکو "بەردەوامە، لەبارەی بڕی گەنمی وەرگیراویش ئەو دەڵێت "بۆ ئەمساڵ بڕی 400 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەردەگیرێت".
ئاوێنە: نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی "دەنگۆی بڕینی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەكی نییە".
وتیشی "پێدانی بەشەخۆراك بە هاوڵاتییان بەردەوام دەبێت و تاوەکو بارودۆخی ئابووری باش نەبێت و ئاستی داهاتی تاك بەرزدەبێتەوە پێدانی خۆراك هەر بەردەوام دەبێت بەتایبەت بۆ ئەوانەی پێویستیان پێیەتی".
ئەوەشی ئاشکراکرد "بڕینی بەشەخۆراك تەنها بۆ پلە تایبەتەكان ئەگەری هەیە و بۆ خەڵكی دیكە دەمێنێت".
لەبارەی گەنمی جوتیارانیشەوە، نەوزاد کامیل دەڵێت "پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. بۆ ئەمساڵ بڕی 400 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەردەگیرێت".
بەگوێرەی وەزیری بازرگانی بێت بەم شێوەیە گەنمی جوتیاران وەردەگیرێت:
ـ بڕی 292 هه‌زار ته‌ن لەسنوری پلاندا وه‌رده‌گیرێت، به 700 هەزار دینار.
ـ بڕی 108 هه‌زار تەن له ده‌ره‌وه‌ى پلانى وه‌رگرتندایە، به 500 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
هاوکات بڕی وەرگیراو بەمشێوەیه بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەبێت:
ـ هه‌ولێر: 122 هەزارو 680 ته‌ن
ـ دهۆك: 116 هەزارو 83 ته‌ن.
ـ سلێمانى: 150 هەزارو 209 ته‌ن.
ـ هه‌ڵه‌بجه: 11 هەزارو 28 ته‌ن.