محەمەد حاجی مەحمود بۆ حزبەکان: بەدەم داواکەی بارزانییەوە بچن
  2026-06-13       253       

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، پێویستە لایەنە سیاسییەكان بەدەم بانگەوازەكەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتییەوە بچن بۆ چارەسەركردنی دۆخی هەرێم".

 

ئاوێنە: محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات خۆی بە کارێزما نابینێت و بۆ هەمووان دووپاتی دەکاتەوە کە تەنیا "پێشمەرگە"ـیەکە و لەبارەی کابینەی دەیەمیشەوە ئەوە دەڵێت کە کلیلی چارەسەری کێشەکان لای پارتی و یەکێتییە و ئەگەر ئەوان ڕێكبكەون هەموو كێشەكان چارەسەر دەبن، چونكە ٧٠%ی دەسەڵات لای ئەو دوو حزبەیە.

هەر بەوتەی ناوبراو، تێپەڕاندنی قۆناغی ئێستا "ئەركێكی نیشتمانی قورسە و پێویستی بە هەڵوێستی جدی هەیە".

محەمەد حاجی مەحمود باسی دەستپێشخەریەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەکات و روودەکاتە لایەنەکانی دەسەڵات و رایدەگەیەنێت "پێویستە لایەنە سیاسییەكان بەدەم بانگەوازەكەی مەسعود بارزانییەوە بچن بۆ چارەسەركردنی دۆخی هەرێم. هەروەها هەمیشە لە هێڵی نێوەندگیری بووم لەنێوان لایەنە جیاوازەكانی هەرێم لەپێناو سازان و بەرژەوەندی نیشتمانی گەلەكەمان".
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×