شارەزایەکی کاروباری سەربازیی بۆ ئاوێنە: ئێران بەهێز بێتەوە بارگرانی زیاتر بۆ کورد دەهێنێت
  2026-06-13       761       

لە نوێترین بڵاوکراوەیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە سبەی واژۆی رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران بە ئەنجام دەگەیەنێت، هاوکات شارەزایەکی سەربازیش دەربارەی کاریگەری ئەو رێککەوتنە لەسەر کوردستان بۆ ئاوێنە ئاشکرا دەکات.

 

ئاوێنە: لیوا عادل کاکەیی، فەرماندەی پێشووی بنکەی سێی ھەولێر لە وەزارەتی پێشمەرگە کە ھاوکات شارەزایی سەربازیشە لە لێدوانێکدا بۆ ئاوێنە وتی "رێککەوتنەکەی سبەی ئێران و ئەمریکا تەنیا هەنگاوێکە، پاکستان ئەو ناوبژیوانە خۆکوژیەی کردووە دەربارەی ئاشتی بۆ ناوبانگی خۆی نییە، بەڵکو بۆ وڵاتەکەیەتی لە دەستی بلۆجەکان و دەترسێت ئەگەر ئێران بڕوخێت بلوجەکان بەشێک لە ئەو وڵاتە بکەن بە دەوڵەتێک بۆ خۆیان، تەنانەت دەبێت بە مەترسیش بۆ ئەفغانستان".

وتیشی "تورکیاش ئەجندایەکی تایبەتی خۆی هەیە بۆ رێککەوتنە ئاشتییەکە و دەترسێت ئێران دابەشببێت و کوردەکانی ئێران ببن بە خاوەن قەوارەیەکی تایبەت بە کورد و مەترسی بۆ ئەنقەرە".

سەبارەت بە واژوەکەی ترەمپ بۆ رێککەوتنە ئاشتییەکە، لیوا عادل دەڵێت "وتەیەکی عەرەبی هەیە دەڵێت؛ ئەهریمەن لە شیکردنەوەدایە، ئێران ئەگەر بتوانێت تا ئەو دوو ساڵەی ترەمپ لەسەر دەسەڵاتە درێژە بە هەنگاوەکانی دانوستان دەدات".

سەبارەت بە کاریگەری لەسەر کوردستان، ئەو شارەزا سەربازییە رایگەیاند "هەرێمی کوردستان چ ئاشتی بێت یاخود شەڕ خودا بۆی نوسیوین کە هەر 'موڵەزم'ـێکمان بۆ دێت، ئەگەر ئاشتی روویدا و ئێران بەهێز بوەوە ئەم دۆخەی ئێستا هەیە بارگرانی زیاتر بۆ کورد دەهێنێت، رەنگە پاڵەپەستۆ بخرێتەسەر حزبە رۆژهەڵاتییەکانی ئێران زۆر زۆر بە سەختی، ئەگەر ئاشتی نەبێت و شەڕ بەردەوام بێت ئێران توشی ماڵکاولی دەبێت".
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×