میدیای فەرمی یهكێتی بڵاویكردهوه، بەبڕیاری وەزیری دارایی عیراق لەمەودوا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ موچەی فەرمانبەرانی عێراق دابەشدەكرێت.
ئاوێنه: میدیای رهسمی یهكێتی، ئهمڕۆ یهكشهممه، له ههواڵێكدا بڵاویكردهوه، "فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق بڕیاریداوە لەمەودوا موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ موچەی فەرمانبەرانی عێراق خەرج دەكات."
ئهوهش خراوهتهڕو "هاوشێوەی مووچەی مانگی ڕابردو، بۆ ئەم مانگەو مانگەكانی داهاتو، وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕێی ناردنی 120 ملیار دینارەكەی داهاتی ناوخۆی هەرێم ناكات و خۆی ڕاستەوخۆ ئەو بڕە لەپارەی موچەی مانگانەی هەرێم دەبڕێت."
ئاماژه بهوهشدراوه "وەزیری دارایی عێراق تەئكیدی لەوە كردوەتەوە كە بەپێی ڕێككەوتنی پێشتری نێوان حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم، هەرێم پابەندكراوە بەگەڕاندنەوەی 120 ملیار دینار لەداهاتی نانەوتی بۆ خەزێنەی فیدراڵی."