پۆلیسی هه‌ولێر رونكردنه‌وه له‌باره‌ی سوتانی ژنێك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له سنوری ناحیه‌ی داره‌شه‌كران ده‌دات و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێكردوه بۆ زانینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی روداوه‌كه.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرايەتی پۆليسی پارێزگای هەولێر، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌عات 6ی به‌یانی ئه‌مڕۆ تەرمی ئافرەتێک بە ناوی (د. ک. م.) بەسوتاوی لەناو ئۆتۆمبێلێک دۆزرایەوە لە سنوری ناحیەی دارەشەکران.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردوە، ڕاپۆرتی تیمی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوان و ڕاپۆرتی پزیشکی داد دەخرێتە بەردەست دادوەری لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە.