چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان جەخت لە گرنگی كۆكردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت دەكاته‌وه‌و ده‌شڵێت، حەشدی شەعبی وەك پایەیه‌كی بنەڕەتی ئاسایشی عێراق دەمێنێتەوە شانبەشانی یەكەكانی دیکەی هێزە چەکدارەكان.
ئاوێنه: چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعه‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بە بۆنەی ساڵیادی فەتوای جیهادی كیفائی، جەخت لە گرنگی كۆكردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت دەكاتەوە، وەك پایەیه‌كی بنەڕەتی پاراستنی نیشتمان و دەستکەوتەکانی و زامنکردنی داهاتوی هاوڵاتیان.
چوارچێوەی هەماهەنگی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، شانازی بەو رۆڵە نیشتمانییەش دەكه‌ن كە حەشدی شەعبی گێڕاویەتی وەك دامەزراوەیەکی ئەمنی فەرمی، کە لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق و یاسا بەركارەكاندا کاردەکات، لە بەرگریکردن لە عێراق و روبەڕوبونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیرییەکەی دەکەن.
لە بەشێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاماژەی به‌وه كردوه، لە دوانزەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی حەشدی شەعبیدا، پشتیوانی خۆمان بۆ بەهێزکردن و رێکخستن و پاراستنی مافی شەهیدان و برینداران و تێكۆشەرانی دوپادەکەینەوە، حەشد وەك سەرچاوە شانازی و پایەیه‌كی بنەڕەتی ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەمێنێتەوە، شانبەشانی یەكەكانی دیکەی هێزە چەکدارە قارەمانەکانمان.