ليوا فایه‌ق مزوری: له‌گه‌ڵ عێراق گفتوگۆ له‌باره‌ی دانانی سیستمی به‌رگریی درۆنی كراوه‌ له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم
  2026-06-15       109       

لیوا فایه‌ق مزوری، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، لەگەڵ شاندە سەربازییەكەی عێراق كه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، گفتوگۆ‌ لەبارەی دانانی سیسته‌می به‌رگری درۆنی كراوه لە كێڵگە نەوتییه‌كان.

ئاوێنه‌: لیوا فایەق مزوری، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شەكانی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی وتی، لەگەڵ شاندە سەربازییەكەی عێراق، كە سەردانی هەولێریان كرد، گفتوگۆكراوه‌ لەبارەی دانانی سیسته‌می به‌رگری درۆنی و رێگریكردن له‌وه‌ی چیتر هێرش نه‌كرێته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، تا كۆمپانیاكان كاری خۆیان بكه‌ن.

لیوا فایەق مزوری وتیشی، چاوه‌رێ ده‌كرێت له‌ داهاتودا سه‌ردانه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت، تاوه‌كو ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر میكانیزمێك و دڵنیایی بدرێت به‌ كۆمپانیا و كێلگه‌ نه‌وتییه‌كان کە هێرشكردنه‌ سه‌ریان دوباره‌نابێته‌وه‌، جگه‌ له‌ بەهێزكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×