ئێوارەی ئەمرۆ لەسەر رێگای سەرەکی کۆیە_سلێمانی لەئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیلی گەورەو تراکتۆرێک سێ ھاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە .
ئاوێنە: بەرێوبەرایەتی ھاتووچۆی کۆیە رایگەیاند "ئەمرۆ لەگوندی شیوەشانی سەر بەقەزای کۆیە بەھۆی رووداوێکی ھاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبیلی بارھەڵگر و تراکتۆرێک ھەردوو شۆفێری بارھەڵگرە گیان لەدەست دەدەن و یەکێک لەسەرنشینی تراکتۆرکە کە کچێکی تەمەن حەوت ساڵە و پۆلی یەکەمی بنەرەتیە گیان لەدەست دەدات".
ھاتوچۆی کۆیە ئاماژەی بەوەش کرد کەوا دوو سەرنیشینی تراکتۆرکە کەوا باوک کورن بریندار بوو بۆ چارەسەری پێویست گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
