به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه، پله‌كانی گه‌رما رو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك له ناوچه‌كانی گه‌رمیان ده‌گه‌نه 42 پله‌ی سیلیزی.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی كه‌مێك نمه باران له ناوچه شاخاوییه سنورییه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتت، "پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌ی 1-2 پله‌ی سیلیزی به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی دوێنێ به‌رزده‌بنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه به‌هه‌مانشێوه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش به‌راورد به ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی سێ پله‌ی دیكه به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر: 37 پله‌ی سیلیزی
پیرمام: 34 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: 35 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: 37پله‌ی سیلیزی
دهۆك: 37 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: 38 پله‌ی سیلیزی
هه‌له‌بجه : 38 پله‌ی سیلیزی
حاج ئۆمه‌ران : 26 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 42 پله‌ی سیلیزی