نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به جیا له‌گه‌ڵ تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و سوریا كۆبوه‌وه. پاشان كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تۆم باراك و مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده ئه‌نجامدا. دواتریش به جیا له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی كۆبونه‌وه. له كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ردولا جه‌ختیان له گرنگیی کۆنترۆڵکردنی چەک لەلایەن دەوڵەتی عێراقه‌وه كرده‌وه.
ئاوێنه: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/6/16، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ کاروباری عێراق و سوریا کرد.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لە كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا، پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران. له‌مباره‌يه‌وه نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا پشتگیریی بەهێزی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی نوێی عێراق دوپات کردەوە، هەروەها هەردولا هاوڕا بون لەسەر گرنگیی کۆنترۆڵکردنی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە.
لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی جەختی لە پشتگيريى هەرێمی کوردستان لە حکومەتی عەلی زەیدی و چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق، بەتایبەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستور، کردەوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردولا كۆك بون له‌سه‌ر گرنگيى گۆڕینی شێوازی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و عێراق بۆ هاوبەشییەکی ئابوریی هاوسەنگ و درێژخایەن، بە شێوازێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردولا بگەیەنێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بو. تیایدا ستايشى ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئێرانيان بۆ کۆتاییهێنان به شەڕ کرد و هیوایان خواست ببێتە هۆکاری هێنانەدیی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا دیكه‌دا وتویه‌تی، هه‌ر پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/6/16، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆبونەوەیەکی هاوبەشى لەگه‌ڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ کاروباری عێراق و سوریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) ئه‌نجام دا.
لە کۆبونەوەکەدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و دۆخى سوریا و هاريكاريى كورد و ديمه‌شق تاوتوێ کران. نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا جەختی لە بەردەوامیی پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکان له سوريا کردەوە.
لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی دوپاتی کردەوە کە گفتوگۆ و لێکگەیشتنی نێوان لایەنەکان و پاراستنى مافه‌كانى كورد‌و پێكهاته‌كان له سوريا ڕێگەیەی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه هه‌مو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى نيشان دا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پەرەپێدانی هاريكارى و هەماهەنگیی هاوبەش لەپێناو بەرەنگاربونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و هێنانەدیی ئاسايش و ئارامييه‌كى جێگیر لە ناوچەکەدا، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە بو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌جیا لەگه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى، فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبووه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ناوچەکە، دۆخی كورد و پێكهاته‌كان له‌و وڵاته و هه‌وڵه‌كان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و لێکگەیشتنی نێوان لایەنە کوردییەکان و هه‌ماهه‌نگى و هاريكارى له‌گه‌ڵ ديمه‌شق، تاوتوێ کران.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ، پاراستنی سەقامگیری و دابینکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پەرەپێدانی هەماهەنگی لەپێناو پاراستنی ئارامیدا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌كه بوو.