به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی باره‌گای بارزانی، تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و سوریا له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی، باسی له پێویستیی پاراستنی سیستەمی سیاسیی عێراق كردوه‌و پشتیوانیی خۆی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دوپات كردەوە لە پڕۆسەی داماڵینی چەك لەدەستی میلیشیاكان.
ئاوێنه: پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممە، لە پیرمام مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی پێشوازی لە تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق و سوریا كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی باره‌گای بارزانی، له كۆبونه‌وه‌كه مه‌سعود بارزانی دوپاتیكردەوە كە هەرێمی كوردستان هەردەم فاكتەری سەقامگیری بوە و لەگەڵ دیالۆگ و چارەسەری دیپلۆماسی بوە بۆ سەرجەم كێشەكانی عێراق و ناوچەكە. هەرێمی كوردستان هیچ كاتێك بەشێك نەبوە لە كێشەكان بەڵام بەناهەق پریشكی شەڕ و ناكۆكییەكانی ناوچەكەی بەركەوتوە. مه‌سعود بارزانی ئەوەشی خستەڕو كە پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێكی سەقامگیر و خوشگوزەرانی بۆ دانیشتوانەكەی بڕوات.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، لە تەوەرێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕۆشنایی خرایە سەر گرنگیی كاری پێكەوەیی و هەماهەنگی هەرێمی كوردستان و حكومەتی نوێی عێراق و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا باسی لە پێویستیی سەقامگیركردن و پاراستنی سیستەمی سیاسیی عێراق و پاراستنی ڕۆڵی دەوڵەت لە كۆنتڕۆڵكردنی هێزە چەكدارە ناڕەسمییەكان كرد و پشتیوانیی خۆی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دوپات كردەوە لە پڕۆسەی داماڵینی چەك لەدەستی میلیشیاكان و هاتنەوەی بۆ ژێر دەستەڵاتی دەوڵەتی عێراق.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سەبارەت بە حكومەتی نوێی عێراق، مه‌سعود بارزانی وێڕای جەختكردنەوە لە پاڵپشتیكردنی عەلی زەیدی، ئەوەی خستەڕو، پێویستە هەمو لایەك پەند لە هەڵەكانی ڕابردو وەرگرن و لەسەر بنەمای هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان و لە چوارچێوەی دەستوردا كار بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه، لە بەشێكی تری دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و هاوكێشەكانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەورەها هەردولا لەسەر ئەوە هاوڕا بون كە پێكەوە كار لەسەر كۆمەڵێك ئەولەوییەتی هاوبەش بكەن بۆ سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان و بنیاتنانی دۆستایەتیی ستراتیژیی درێژخایەن لەڕوی ئابوری و برەودان بە وەبەرهێنان.