قوباد تاڵه‌بانی: به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم لاببرێن
  2026-06-16       146       

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق، جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان و لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.

ئاوێنه‌: قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌ په‌یامێكدا له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ فه‌یسبوك وتی، له‌ كۆبونه‌وه‌ماندا لەگەڵ عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا، هاوڕابوین لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردن لە حکومەتی نوێی عێراق.

وتوشیه‌تی، جەختیشمان کردەوە كه‌ هەردو حکومەتی عێراق و هەرێم لەم قۆناغەدا جگە لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، دەبێت پێکەوە هاوکار و هەماهەنگیش بن بۆ گەشەپێدانی ئابوری و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان.

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم وتوشیه‌تی، سەبارەت بە دۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێمیش، جەختمان کردەوە لەسەر پەلەکردن لە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان و لابردنی ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×