حزبی دیموكرات: ئێران به‌ درۆن هێرشی كرده‌ سه‌ر كه‌مپێكمان له‌ نزیك كۆیه‌
  2026-06-16       134       

حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، ئێران به‌ درۆن هێرشی كردۆته‌ سه‌ر كه‌مپێكی حزبه‌كه‌یان له‌ نزیك شاری كۆیه‌.

ئاوێنه‌: حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەمشەو سێشەممە، بۆ جاریکی دیکە کۆماری ئیسلامی هێرشێكی درۆنیی کردە سەر بنکەکانی حزبه‌كه‌مان.

وتوشیه‌تی، لەم هێرشە نوێیەدا کۆماری ئیسلامی بە درۆنێک کەمپی "زەویەسپی"ی حزبی دیموکراتی لە نزیک شاری کۆیەی کردە ئامانج.

کەمپی زەوییەسپی شوێنی نیشتەجێبونی بەشێک لە بنەماڵەکانی حزبی دیموکراتە، حزبه‌كه‌ وتویه‌تی، لە ماوەی شەڕی 40 ڕۆژەدا و تەنانەت دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستیش چەندین جار لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە هێرشی کراوەتە سەر.

وه‌ك حزبی دیموكرات ئاماژه‌ی پێداوه‌، ئەم هێرشە درۆنییەی ئەمشەو، یەکەمین هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپەکانی حزبه‌كه‌یان له‌ دوای راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكاو ئێران.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حزبی دیموكرات، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕو هەتا ئێستا بە زیاتر لە 138 موشەک و درۆن كه‌مپ و بنكه‌كانی حزبه‌كه‌یان كردۆته‌ ئامانج.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×