پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، هاوڵاتییه‌ك له‌ناو بازاڕی شاره‌كه به ده‌مانچه خۆی كوشتوه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌عات 8:09 خوله‌كی ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، هاوڵاتییەک بەناوی (م. ٲ. ٲ.) تەمەن 60 ساڵ لەناو بازاڕی هەڵەبجە بەچەکی جۆری دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
پۆلیس راشیگه‌یاندوه، تیمی بەڵگەو تاوانی سەربە بەڕێوبەرایەتیمان چونەتە شوێنی ڕوداوه‌كه بۆ هەڵگرتنەوەی بەڵگەکان و تەرمی هاوڵاتییەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە، لێکۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەکە دەستیپێکردوەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بۆ ڕێکخراوە.