وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لەمساڵدا باوک و کوڕێک لە پارێزگای هەولێر توشبوون بە تای خوێنبەربوون.
ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمین جار لەمساڵدا دوو حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراوە.
وەک وەزارەتی تەندروستی باسی لێوە دەکات، تووشبووەکان باوک و کوڕێکن کە تەمەنیان 71 ساڵ و 39 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکێکی ناو شاری هەولێرن.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو دوو کەسە دوو هەفتە لەمەوبەر لە ماڵەوە ئاژەڵیان سەربڕیوە دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشیەکە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
"ئێستا باوک و کوڕەکە لە نەخۆشخانە خەوێندراون و چارەسەر وەردەگرن و باری تەندروستی یەکێکیان تا رادەیەک جێگیرە و ئەوەی دیکەیان ناجێگیرە". وەزارەتی تەندروستی وای نوسیوە