ئەڵمانیا کۆتایی بە ئەرکە سەربازییەکانی لە هەرێمی کوردستان هێنا
  2026-08-26     

لە بنکەی ستێڤان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، مەراسیمێکی فەرمی بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی ڕاوێژکارانی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، کە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعش لە هەرێمی کوردستان جێگیر ببوون.

ئاوێنە: ​بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، مەراسیمەکە لەسەر بانگهێشتی کۆلۆنێل ئۆستن بیچا، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو. تێیدا جەنەراڵ گۆنتەر شنایدەر، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا، بە فەرمی کۆتاییهاتنی ئەرکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە هەرێم ڕاگەیاند.

​لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەمنیی هەرێمی کوردستان، کونسوڵەکانی هەردوو وڵاتی هۆڵەندا و ئیتاڵیا، و شاندێکی ڕاوێژکارانی باڵای هێزەکانی هاوپەیمانان ئامادەی بوون.

​لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە هێزەکانی ئەڵمانیا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵێکی بەرچاویان گێڕاوە لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە، بەتایبەت لە شەڕی دژ بە داعش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی هاوکاریی سەربازی، پزیشکی، لۆجستی و ڕاوێژکارییەوە.

​لە بەرامبەر ئەو هاوکارییانەشدا، لایەنی فەرمیی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی گەل، حکومەت و ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئەڵمانیای فیدراڵ کرد بۆ ئەو پشتیوانییانەی بەشدارییان لە بەهێزکردنی تواناکانی هێزی پێشمەرگە و پەرەپێدانی ژێرخانی سەربازیی هەرێمدا کردووە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×