كۆمه‌ڵی دادگه‌ری: هیوادارین ده‌سه‌ڵاتدارانی شام ئیسلام بكه‌نه‌ بنه‌مای مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كورد
  2026-08-26     

محه‌مه‌د حه‌كیم، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، رێككه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی رۆژئاوای كوردستان به‌ "دروستترین هه‌نگاو" ناوده‌بات و ده‌ڵێت: بەو هیوایەی دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆی شام، ئیسلام بکەنە بنەمای مامەڵەیان لەگەڵ برایانی کوردیانداو بەردەوام بن لە هەڵگرتنی ستەمەکانی دەیان ساڵەی سەر میللەتی کورد لەو وڵاتە .

ئاوێنه‌: محه‌مه‌د حه‌كیم، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"کاتی دەستخۆشییە، نەک ڕەخنەگرتن. ئەو هەنگاوەی نراوە، دروستترینی ئەم قۆناغەیە. بە دیدی ئێمە، خۆزگە هەر لە سەرەتای ڕزگاربونی سوریاوە بنرایە تا ئەو هەمو قوربانییەش نەدرایە."

وتوشیه‌تی "بە هەر حال، بڕیاری دروست لە ڕێگەی تێگەیشتن لە واقیعی سیاسی، خوێندنەوەی باشی مێژو و دۆخی ناوچەکە، تێگەیشتنی تەواو لە ناوەندەکانی بڕیار (دۆستەکان)، و دیاریکردنی ئامانجە درێژخایەنەکان و کارکردن لەسەر ئەولەویەتەکان دەدرێت."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "سیاسەت بە لۆژیک و شیکردنەوەی بەرژەوەندییەکان بەڕێوە دەچێت، نەک بە هەڵچوونی سۆزداریی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان!"

جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ "بۆ ئەم قۆناغە، هەر هەنگاوێکی ڕاست بۆ خزمەتکردن بە کوردانی پارچەکانی تر، جێی دەستخۆشی و پشتیوانییە، نەک لۆمە و ڕەخنەگرتن."

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "پێرۆزبایی و دەستخۆشی لە کوردانی ڕۆژئاوا دەکەم و ئومێدی سەرکەوتنی زیاتر و بەدەستهێنانی مافەکانیان بۆ دەخوازم، بەو هیوایەش دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆی شام، ئیسلام بکەنە بنەمای مامەڵەیان لەگەڵ برایانی کوردیاندا وبەردەوام بن لە هەڵگرتنی ستەمەکانی دەیان ساڵەی سەر میللەتی کورد لەو وڵاته‌."

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×